AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٢ ١٠:١٩

سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند؛

تەقینەوەی هومارێکی گەورەی تەقەمەنی لە سووریا

تەقینەوەی هومارێکی گەورەی تەقەمەنی لە سووریا

سەرچاوە سووریاییەکان لە تەقینەوەی هومارێکی گەورەی تەقەمەنی گرووپی فەیلەق ئەلشام لە نزیکی کەمپی ئاوارەکان لە باکووری ئەدلەب و کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک بە ئەو هۆیەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری ئەلمەیادین لە سووریا ڕاپۆرتی دا: بەهۆی تەقینەوە لە هوماری تەقەمەنی گرووپی ناسراو بە فەیلەق ئەلشام لە نزیکی شارۆچکە بابسقا لە باکووری ئەدلەب دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوە خۆجەییەکان لە پارێزگای ئەدلەب ڕایانگەیاند بەهۆی تەقینەوەی هوماری تەقەمەنی گرووپی ناسراو بە فەیلەق ئەلشام لە ناوچەی بابسقا لە نزیکی سنووری سووریا لەگەڵ تورکیا لە دەڤەری باکووری ئەدلەب، ئاگرکەوتنەوەیکی بەربڵاو ڕووی دا.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: دوو چەکداری فەیلەق ئەلشام بە هۆی ئەو تەقینەوە کوژران و چوار کەسی سڤیلیش بریندار بوون.

لە هەمان پێوەندیدا سەرچاوە سەربازییەکانی سەر بە دژبەرانی سووریا ڕایانگەیاند کە تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناس بۆ سەر ئەو هومارە و ناوەندی سەربازی سەر بە فەیلەق ئەلشام بووە بەڵام هەندێک سەرچاوەی دیکە ڕایانگەیاندووە کە ئەو تەقینەوە کاتێک ڕووی داوە کە ئۆتۆمبیلێک خەریکی هێنانە دەرەوەی هاوەن لە هومارەکە بووە.

News ID 42239

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha